گەشتی زانستی قوتابیان و مامۆستایانی پەیمانگەکەمان بۆ پەیمانگەی تەکنیکی ڕواندز بەرێوەچوو

بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیان و ئاشنابوونیان بە زانست و تەکنەلۆژیا ، رێکەوتی ١٢-٢-٢٠٢٤ رۆژی دووشەممە ، بەشێک لە قوتابیان و مامۆستایان و کارمەندانی پەیمانگەکەمان سەردانی (پەیمانگەی تەکنیکی رواندز) یان کرد لەلایەن بەرێز (دکتۆر زرار ئەرگوشی) راگری پەیمانگە و دەستەی مامۆستایان پێشوازییان لێکرا و تاقیگەو بەشەکانی پەیمانگەی ناوبراویان بەسەر کردەوە، …

زیاتر

سمینارێک دەربارەی (Jules Verne:”The father of science fiction ) لە بابەتی زمانی ئینگلیزی لە پەیمانگەکەمان پێشکەشکرا

بەمەبەستی گرنگیدان بە بە زمانی ئینگلیزی رێکەوتی ٧-٢- ٢٠٢٤ رۆژی چوارشەممە سمینارێک دەربارەی (Jules Verne:”The father of science fiction ) پێشکەشکرا لەلایەن قوتابیانی قۆناغی یەکەم : (ڕێباز ٲحمد – مەتین نێروەیی ) بۆ هاوپۆلەکانیان، بەسەرپەرشتی مامۆستای بابەت (دلشاد عثمان ڕەسول ) مامۆستای پسپۆری زمانی ئینگلیزی لە پەیمانگەکەمان، بەهیوای سوودبینین بۆ …

زیاتر

پەیمانگەکەمان بەشداربوو لە خولی بە ئەلیکترۆنیکردنی تۆماری نەهاتنی قوتابیان لە بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری وەزارەتی پەروەردە

رێکەوتی ٤-٢-٢٠٢٤ رۆژی یەکشەممە دەستەی کارگێڕی پەیمانگەکەمان بەشداربوو لە خولی بەئەلیکترۆنیکردنی تۆماری نەهاتنی قوتابیان بەمەبەسستی بەستنەوەی ئامێری Face ID بەسیستەمی E-Parwada ی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە هۆڵی تەکنەلۆژیای زانیاری وەزارەتی پەروەردە ، کەلەچەند رۆژی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردن، داوا لە قوتابیان دەکەین پابەندبن بەدەوام و لەمەودوا نەهاتنی قوتابیان دەبەسترێتەوە …

زیاتر

سەردانی بەرێز مامۆستا (محمود عبدالله) سەرپەرشتیاری هاوڕێی ی ڕەخنەگر بۆ پەیمانگەکەمان

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆسەی ئەزموونەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ و پێدانی رێنمایی، ڕێکەوتی ٩-١-٢٠٢٤ رۆژی سێشەممە ، بەرێز مامۆستا (محمود محمد عبدالله) سەرپەرشتیاری هاوڕێی ی ڕەخنەگری پەیمانگەکەمان سەردانی پەیمانگەکەمانی کرد و هۆڵەکانی ئەزموونی بەسەرکردەوە ، دەستخۆشی لە لیژنەی ئەزموونەکانی پەیمانگەکەمان کرد و هیوای …

زیاتر

رۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا لە پەیمانگەی (ئاگا)ی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر

رێکەوتی ١٧-١٢-٢٠٢٣ رۆژی یەکشەممە لە رێوڕەسمێکی خنجیلانەدا ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرزکرایەوە لە گۆرەپانی پەیمانگەکەمان لەگەڵ سرودی ئەی ڕەقیب، دواتر ووتارێک لە لایەن بەرێز مامۆستا (زیاد محمد ) بەرێوەبەری دامەزراوەی (ئاگا) ی پەروەردەیی پێشکەشکرا دەربارەی رۆژی ئاڵاو مێژوو و پێکهاتەکانی ئاڵا، دواتر بە چالاکی جۆراوجۆر و شیعر و گۆرانی و شایی …

زیاتر

گروپی ئاگا بۆ شاخەوانی و ژینگە دۆستی گەشتێکی شاخەوانیان ئەنجامدا بۆ دەڤەری بارزان زۆرگڤان…

لە درێژەی چاڵاکییەکانی دامەزراوەی (ئاگا)ی پەروەردەیی و بەمەبەستی ئاشنابوون بە سروشتی کوردستان و گروپی ئاگا بۆ شاخەوانی و ژینگە دۆستی کە پێک هاتبوون لە مامۆستایان و دەستەی کارگێری و قۆناغی باخچە و بنەڕەتی و ئامادەیی و پەیمانگەی کۆمپیوتەر لە ڕێککەوتی ٨-١٢-٢٠٢٣ گەشتێکی شاخەوانیان ئەنجامدا بۆ دەڤەری بارزان زۆرگڤان و ئاشنابوون …

زیاتر