هەواڵ و چالاکى

گەشتى زانستى قوتابیانى پەیمانگەکەمان بۆ زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک

لە درێژەى کارو چالاکییەکانى پەیمانگەکەمان و بەمەبەستى ئاشنابوونى قوتابیانى پەیمانگەکەمان بە کەش و هەواى کۆلێژ و بەسەرکردنەوەى تاقیگە و بەشەکانى کۆلێژى نێودەوڵەتى تیشک رێکەوتى 16-12-2024 رۆژى دووشەممە شاندێک پێک هاتبوو لە دەستەى کارگێرى و مامۆستایان و قوتابیانى پەیمانگەکەمان سەردانى کۆلێژى نێو دەوڵەتى تیشکیان کرد و تاقیگەى کۆمپیوتەر و تاقیگەى (Robot ) و کتێبخانە و بەشەکانى کۆلێژیان بەسەر کردەوە و چەندین زانیارى و تێبینى و سەرنجیان تاوتوێکرد بەمەبەستى ئاڵوگۆرکردنى زانیارى و ئاشنابوون بە تاقیگەکان و چۆنییەتى بەکارهێنان و خوێندنى تەکنەلۆژیاى کۆمپیوتەر کە بووە مایەى سوود بینین بۆگشت قوتابیان .
هەر لەگەشتەکەیاندا سەردانى پەیمانگەى هونەرەجوانەکانیان کرد و بەشەکانى شێوەکارى و میوزیکیان بەسەرکردەوە کەش و هەوایەکى خۆشیان بۆ قوتابیان و مامۆستایان فەارهەمکرد و بووە جێگاى خۆشحاڵى گشت ئامادەبووان.

زیاتر بخوێنەوە

ئاگادارييەک قوتابيانى قۆناغى چواره‌م سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەش

 ئاگادارى قوتابيانى قۆناغى چواره‌م ده‌كه‌ینەوە  كه‌ له‌ رۆژى یەکشەمە رێكه‌وتی   31-8-2025 تاكو چوار شه‌ممه‌ 3-9-2025  سه‌ردانى …