رێکەوتی ٢٨-٤-٢٠٢٥ رۆژی دووشەممە بەمەبەستی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە پەیمانگەکەمان بەتایبەت پرۆگرامی پەرەپێدانی تواناکان
لیژنەی هەڵسەنگاندنی دەرەکی هەریەک لە سەرپەرشتیارانی بەرێز (مامۆستا حسن ، مامۆستا هێمن ، مامۆستا بهجت) سەردانی پەیمانگەکەمانیان کرد ،
وێڕای دەستخۆشی و پێزانینی خۆیان بۆ پەیمانگەکەمان بەڕەخنەو پێشنیارەکانیان پەیمانگەکەمانیان بەرەوپێشتر برد ، بەناوی دەستەی کارگێڕی پەیمانگەکەمان بەخێرهاتنیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین . بڕیاریشە رۆژی سیشەممەش سەردانی پەیمانگەکەمان بکەن .
