بەئامادەبوونی بەرێز مامۆستا (زیاد محمد ) بەرێوەبەری دامەزراوەی (ئاگا)ی پەروەردەیی و خاوەن پرۆژە و کاک (رێبین ) بەرپرسى لیژنەى ناوچەى پیرمامى یەکێتى قوتابیانى کوردستان و دەستەی کارگێری و سەرجەم مامۆستایان و قوتابیانى پەیمانگەکەمان لە مەراسیمێکی خنجیلانەدا رۆژی ئاڵای کوردستان بەرز راگیرا ، سەرەتای مەراسیمەکە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و سروودی ئەی رەقیب دەستیپێکرد ، داوتر بەرێوەبەری دامەزراوەی (ئاگا)ی پەورەوەردەیی ووتارێکی پێشکەشکرد تیشکی خستە سەر پیرۆزی ئاڵای کوردستان و هەستی نەتەوایەتی و مێژووی ئاڵای کوردستان و باسی شێوەو رەنگەکانی کرد و ووتی بە رەنگە سوور، سپی و سەوزەکەی و خۆرە زێڕینەکەی لە ناوەڕاستیدا، هێمایەکی گرنگە بۆ ناسنامە و خەباتی نەتەوەیی کورد. رۆژی ئاڵای کوردستان دەرفەتێکە بۆ بیرهێنانەوەی ئەم مێژووە و رێزگرتن لە خوێنی شەهیدان و هێما و بەهاکانی گەلی کورد. لە مەراسیمەکەدا سوپاس و پێزان و رێزلێنان بەخشرایە دەستەى کارگێرى و مامۆستایان و لیژنەى قوتابیانى پەیمانگە و ئەرک و ماندووبوونىیان بەرز دەنرخێن ، دواتر بەچەندین چالاکی جۆراو جۆر و نمایش و شعر خوێندنەوە و شایی و هەڵپەرکێ و گۆرانى ووتن ئەم یادە پیرۆزترکرا .جێگەی ئاماژە پێدانە رۆژی ئاڵای کوردستان رۆژێکی گرنگە بۆ گەلی کورد و مێژووی نەتەوەیی کوردستان. ئەم رۆژە لە 17ی کانوونی یەکەم (دیسەمبەر) هەموو ساڵێک یادی دەکرێتەوە لە سەرجەم دام و دەزگا حکومی و ناحکومییەکان.بەرز و پیرۆز بێت رۆژی ئاڵای کوردستان.





















































