هەواڵ و چالاکى

پێشبڕکێ ی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم بەرێوەچوو

بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیان لە بابەتەکانی خوێندن رۆژی چوار شەمە رێکەوتی 4-12-2024 پێشبڕکێ ی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم گروپی (A,B), بەرێوەچوو لە ڕکابەریەکی بەهێزدا ئەنجامەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون :
گروپی B حەڤدە خاڵ
گروپی A دوازدە خاڵ
بەناوی دەستەی کارگێری و مامۆستایان پیرۆزبایی لە گروپی B دەکەین و هیوای سەرکەوتنیش بۆ گروپی A دەخوازین, جێگەی ئاماژە پێدانە بریارە لەداهاتووش دا ئەم پێشبڕکێیانە بەرێووبچن و لەپاڵ بابەتی زانستی پێشبڕکێیەکە بابەتی هونەری و گورانی و مۆسیقای لەخۆ گرتبوو و چێژێکی تایبەتی بەخشیبووە پێشبڕکێ یەکە و بە ئامادەبوونی هونەرمەند (محمود عزیز ) بەچەند گۆرانییەک بەشداربوو و بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبوون.

زیاتر بخوێنەوە

ئاگادارييەک قوتابيانى قۆناغى چواره‌م سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەش

 ئاگادارى قوتابيانى قۆناغى چواره‌م ده‌كه‌ینەوە  كه‌ له‌ رۆژى یەکشەمە رێكه‌وتی   31-8-2025 تاكو چوار شه‌ممه‌ 3-9-2025  سه‌ردانى …