وێنەی (پۆستەری دەرچوون) ی قوتابیانی قۆناغی پێنجەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣,

وێنەی (پۆستەری دەرچوون) ی قوتابیانی قۆناغی پێنجەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣, پیرۆزباییان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیانی قۆناغی( پێنجەم)دەخوازین .

زیاتر

زنجیرەیەک سمینار لە وەرزى دووەم پێشکەشکران لە پەیمانگەمان

1-سمینارێک بەناو نیشانی (Stress) بەزمانی ئینگلیزی پێشکەشکرا لە پەیمانگەکەمان لە درێژەی کار و چالاکییەکانی پەیمانگەکەمان سمینارێک دەربارەی (Stress) قەلەقی بەزمانی ئینگلیزی پێشکەشکرا لە لایەن قوتابیانی قۆناغی یەکەم (جیهاد سلاح، ماردین ناجح) بەسەرپەرشتی مامۆستای بابەتی زمانی ئینگلیزی (دلشاد عثمان)، بەهیوای سوودبینین بۆ گشت قوتابیانی ئامادەبوو. 2-سمینارێک بە ناونیشانی ( پۆستی ئەلیکترۆنی- …

زیاتر

گەشتی زانستی قوتابیانی قۆناغی چوارەم بەشی پرۆگرام بۆ کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر / بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری و ژمێریاری

گەشتی زانستی قوتابیانی قۆناغی چوارەم بەشی پرۆگرام بۆ کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر / بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری و ژمێریاری بەمەبەستی گرنگیدان بە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری و ئاشنابوونی قوتابیان بە پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەر رێکەوتی ٢٢-٢-٢٠٢٣ رۆژی چوارشەممە قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی پرۆگرامسازی پەیمانگەکەمان بەیاوەری مامۆستایان (ایوب کمال, ئارام نجاة ، نياز محمد) …

زیاتر

گەشتی زانستی قوتابیان و مامۆستایانی پەیمانگەکەمان بۆ زانکۆی سۆران بەرێوەچوو

بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیان و ئاشنابوونیان بە زانست و تەکنەلۆژیا ی سەردەم، رێکەوتی ١٥-٢-٢٠٢٣ رۆژی چوارشەممە ، بەشێک لە قوتابیان و مامۆستایان و کارمەندانی پەیمانگەکەمان سەردانی (زانکۆی سۆران/کۆلێژی زانست /زانستی کۆمپیوتەر) یان کرد و لەلایەن سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر مامۆستا (دانا) و مامۆستا (مظفر) پێشوازیان لێکرا و دواتر تاقیگە …

زیاتر

سمینارێک دەربارەی ( زەمین لەرزە و لافاو ) لە پەیمانگەکەمان پێشکەشکرا

  بەمەبەستی خۆ پاراستن لە (زەمین لەرزە  ) هۆکار و جۆرەکانی و چۆنییەتی ڕوودانی و پێوانی (زەمین لەرزە ) رێکەوتی ٦-٢-٢٠٢٣ رۆژی دووشەممە سمینارێکی تایبەت بەم بابەتە پێشکەشکرا بە قوتابیان و مامۆستایان و کارمەندانی پەیمانگەکەمان لەلایەن مامۆستا (رێدوان عادل) مامۆستای پسپۆری (فیزیا) لە پەیمانگەکەمان، بەناوی دەستەی کارگێری پەیمانگەکەمان دەستخۆشی لێدەکەین …

زیاتر

خولى پەرەپێدانى مامۆستایان (بەئەلیکترۆنیکردنى ئەزموونەکان بە شێوەى ئۆنلاین) بۆ مامۆستايان و فەرمانبەران

بەمەبەستى پەرەپێدانى  تواناى مامۆستایان و کارمەندانى پەیمانگەکەمان  رێکەوتەکانى 29-30-31ى 1-2023 خولێکى (3)رۆژە بۆ بەشێوەى کردارى بەبەکارهێنانى پرۆگرامى (quizizz) کرایەوە لەلایەن مامۆستاى زانکۆ مامۆستا (ڕەوەند صباح أحمد) کە پرۆگرامێکە کار ئاسانى دەکات بۆ تاقیکردنەوەکان و خوێندنى ئۆنلاین .وەهەروەها پلاتفۆرمێکە بۆ فێربوونى ئۆنلاین کە رێگە دەدات پەروەردەکاران کویز و تاقیکردنەوە بەشێوەى کارلێک …

زیاتر

خولی تۆپی پێ ی بچوککراوە بۆ قۆناغ و هۆبەکانی پەیمانگەکەمان بەرێوەچوو

  لە درێژەی کار و چالاکییەکانی پەیمانگەکەمان لە ڕێکەوتی ٢٢-١-٢٠٢٣ رۆژی یەکشەممە خولی تۆپی پێی بچووککراوە بۆ قۆناغ و هۆبەکانی پەیمانگەکەمان بەرێوەچوو لە یاری یەکەم دا قۆناغی سێیەمی (B) و چوارەمی (B) بەیەک گەیشتن و یارییانکرد و لە ئەنجامدا تیپی قۆناغی سێیەم بە ئەنجامی (٤) گۆڵ بە (٢) گوڵ سەرکەوت …

زیاتر

سەردانی لیژنەی فرۆشگا بۆ فرۆشگای پەیمانگەکەمان

  بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کەل و پەلەکانی فرۆشگا و خواردن و خواردنەوەکان رێکەوتی ١٦-١-٢٠٢٣ رۆژی دووشەممە لیژنەی فرۆشگا ی پەیمانگەکەمان سەردانی فرۆشگای پەیمانگەکەمانیان کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رووی نرخ و پاک و خاوێنی و هەبوونی کارتی تەندروستی کارمەندان، لە ئەنجامدا دەستخۆشیان لە ستافی کافتریا کرد و هیوای سەرکەوتنی …

زیاتر

پێشبڕکێیەکی گشتی لە نێوان قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەم بەرێوەچوو

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی پەیمانگەکەمان لە رێکەوتی 19-1-2023 رۆژی پێنج شەممە پێشبڕکێیەکی گشتی و یاری هەمەجۆر بەرێوەچوو لە نێوان قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەم لە ئەنجامدا پاش ڕکابەریەکی بەهێز قۆناغی دووەم بە ئەنجامی ١٧ خاڵ سەرکەوت بەسەر قوتابیانی قۆناغی یەکەم بە ١٣ خاڵ

زیاتر

سمینارێک بەناو نیشانی( فریاگوزاری سەرەتایی) پێشکەشکرا لە پەیمانگەکەمان

  بەمەبەستی شارەزابوون و چارەسەرکردنی کەسەکان لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکان و پاراستنی گیانی مرۆڤەکان، بەئامادەبوونی قوتابیان و مامۆستایان و کارمەندانی پەیمانگەکەمان سمینارێک لەژێر ناونیشانی (فریاگوزاری سەرەتایی – First Aid ) پێشکەشکرا لەلایەن بەرێزان (محمد کاوە) یاریدەدەری پزیشک لە کۆمەڵگەی ئاگای پەروەردەیی ناحکومی و( نەریمان محمد) یاریدەدەری پزیشک لە پەیمانگەکەمان کەتیایدا …

زیاتر