بەمەبەستی ئاشنابوون بە داتا سەنتەر و سێرڤەرەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێکەوتی ١٢-١١-٢٠٢٤ رۆژی سێشەممە پۆلێک لە قوتابیانی پەیمانگەکەمان بەسەرپەرشتی ستافی کارگێڕی و مامۆستایان گەشتێکی زانستییان ئەنجامدا بۆ فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەتا لەلایەن ستافی کارگێری پەیوەندییەکانی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری پێشوازیان لێکرا و سمینارێک لە لایەن کاک ( دانا) و خاتوو (ریڤە) پێشکەشکرا لە هۆڵی کۆنفرانسی فەرمانگە سەبارەت بەکارەکان و پرۆژەکانی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری و بەئەلیکترۆنی کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خزمەتگوزارییەکان، دواتر بەشەکانی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیارییان بەسەرکردەوە کە پێکهاتبوون لە :
– Business Intelligence & Requirement Analysis
– Digital Development
– DevOps
– Digital Delivery & Quality Assurance
– Digital Infrastructure
وە لە نزیکەوە سەردانی سێرڤەرەکانی داتا سەنتەری حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بەسەرکردووە و سوودمەند بوون لە ئاشنابوون بە کار و تیمەکانی فەرمانگە و تاوتوێکردن لەسەر پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بابەتی تەکنەلۆجیی جۆراوجۆر. بووە مایەی سوودبینین بۆ گشت قوتابیانی ئامادەبوو. وە بەناوی دەستەی کارگێری و مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگەکەمان زۆر سوپاسی بەرێز کاک (دانا) و هاوکارەکانی دەکەین لە بەشی پەیوەندییەکانی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر هاوکارمان بوون لە بەرێوەچوون و ئەنجامدانی گەشتە زانستییەکەمان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.