سەردانی لیژنەی تەندروستی قوتابخانەکانی پیرمام بۆ پەیمانگەکەمان

رێکەوتی ٣-١١-٢٠٢٤ رۆژی یەکشەممە لیژنەی تەندروستی قوتابخانەکانی قەزای پیرمام سەردانی پەیمانگەکەمانیان کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پاک و خاوێنی و کوالیتی خۆراک و کەل و پەلەکانی کافتریای پەیمانگەکەمان دەستخۆشیان لە ستافی کارمەندانی کافتریا کرد کەزۆر پاک و خاوێن بوون و رێنماییان بە کارمەندەکانی کافتریا دا بۆ ئاگاداربوون لە خۆراکە قەدەغەکراوەکان و خۆراکە رێگە پێدراوەکان ، بەناوی دەستەی کارگێڕی پەیمانگەکەمان بەخێرهاتنیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

 

زیاتر بخوێنەوە

دوو سمینار لە لایەن قوتابیانی قۆناغی سێیەمی پەیمانگەکەمان پێشکەشکران

لە درێژەی کارو چالاکیەکانی پەیمانگەکەمان بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری دامەزراوەی ئاگای پەروەردەیی و دەستەی کارگێری و …