هەواڵ و چالاکى

سمینارێک دەربارەی ( زەمین لەرزە و لافاو ) لە پەیمانگەکەمان پێشکەشکرا

 

بەمەبەستی خۆ پاراستن لە (زەمین لەرزە  ) هۆکار و جۆرەکانی و چۆنییەتی ڕوودانی و پێوانی (زەمین لەرزە ) رێکەوتی ٦-٢-٢٠٢٣ رۆژی دووشەممە سمینارێکی تایبەت بەم بابەتە پێشکەشکرا بە قوتابیان و مامۆستایان و کارمەندانی پەیمانگەکەمان لەلایەن مامۆستا (رێدوان عادل) مامۆستای پسپۆری (فیزیا) لە پەیمانگەکەمان، بەناوی دەستەی کارگێری پەیمانگەکەمان دەستخۆشی لێدەکەین ، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین. وەهەروەها بەخێرهاتنی مامۆستا( زیاد محمد) راوێژکاری باڵای پەیمانگە کەمان و مامۆستا (رەوەند صباح) دەکەین کە ئامادەبوون لە سمینارەکە.
جێگەی ئاماژە پێدانە لەم رۆژانەی رابردبوو چەندین جار زەمین لەرزە روویداوە لە وڵاتانی دراوسێ و لە وڵاتی ئێمەش هەستی پێکراوە و پێویستە گشت قوتابیان و مامۆستایان و کارمەندان و چین و توێژەکان ئاگاداری رێنماییەکانی خۆ پاراستن بن لە کاتی ڕوودانی (زەمین لەرزەکان), وەهەروەها بۆ رۆژى دواتر  سمینارێکى تایبەت بە لافاو  پێشکەشکرا   بە هەمان شێوەى (زەمین لەرزە) بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک.

 

 

زیاتر بخوێنەوە

ئاگادارييەک قوتابيانى قۆناغى چواره‌م سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەش

 ئاگادارى قوتابيانى قۆناغى چواره‌م ده‌كه‌ینەوە  كه‌ له‌ رۆژى یەکشەمە رێكه‌وتی   31-8-2025 تاكو چوار شه‌ممه‌ 3-9-2025  سه‌ردانى …