هەواڵ و چالاکى

گەشتی زانستی قوتابیان و مامۆستایانی پەیمانگەکەمان بۆ زانکۆی سۆران بەرێوەچوو

بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیان و ئاشنابوونیان بە زانست و تەکنەلۆژیا ی سەردەم، رێکەوتی ١٥-٢-٢٠٢٣ رۆژی چوارشەممە ، بەشێک لە قوتابیان و مامۆستایان و کارمەندانی پەیمانگەکەمان سەردانی (زانکۆی سۆران/کۆلێژی زانست /زانستی کۆمپیوتەر) یان کرد و لەلایەن سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر مامۆستا (دانا) و مامۆستا (مظفر) پێشوازیان لێکرا و دواتر تاقیگە و هۆڵەکانی بەشی کۆمپیوتەریان بەسەرکردەوە و سەردانی( دووەمین پیشانگای ساڵانەی کتێب) یان کرد لەناو کەمپەسی زانکۆی سۆران کە هاوکات بوو لەگەڵ گەشتە زانستییه‌کەی پەیمانگەکەمان، بەناوی دەستەی کارگێری و مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگەکەمان سوپاسی بەرێز مامۆستا (دانا) و مامۆستا (مظفر) و مامۆستایانی بەشی کۆمپیوتەر دەکەین کە زۆر هاوکاربوون لەگەشتی زانستی پەیمانگەکەمان ، هیوادارین نموونەیان زۆربێت ، لەکۆتاییدا سەردانی (چیای کۆرەک) یان کرد بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش بەناو سروشت و بەفر و چیاکانی کوردستان.

زیاتر بخوێنەوە

ئاگادارييەک قوتابيانى قۆناغى چواره‌م سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەش

 ئاگادارى قوتابيانى قۆناغى چواره‌م ده‌كه‌ینەوە  كه‌ له‌ رۆژى یەکشەمە رێكه‌وتی   31-8-2025 تاكو چوار شه‌ممه‌ 3-9-2025  سه‌ردانى …