هەواڵ و چالاکى

هه‌واڵ و چالاكى

کۆبوونەوەی دەستەی کارگێری پەیمانگەی (ئاگا) ی ناحكومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر لە گەڵ قوتابیانی قۆناغی یەکەم

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢- ١٠-٢٠٢٢ بەمەستی پێدانی رێنمایی و بەخێرهێنانی قوتابیانی قۆناغی یەکەم، دەستەی کارگێری پەیمانگە لەگەڵ قوتابیانی قۆناغی یەکەم کۆبوونەوە بۆ جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە، دووبارە بەناوی دەستەی کارگێڕی پەیمانگەکەمان بەخێرهاتنی قوتابیانی قۆناغی یەکەم دەکەین.

زیاتر

ئاهەنگى دەرچوونى (پێنجەمین) خولى دەرچوونى قوتابیانى قۆناغى پێنجەم بەرێوەچوو

رێکەوتی ٢٨-٥-٢٠٢٢ رۆژی شەممە بەئامادەبوونى بەرێزان : کاک حامد قائیماقامى قەزاى پیرمام کاک شێرزاد بەرپرسى ناوچەى رێباز کاک حمدامین میرخان کەسایەتی دیاری پیرمام مامۆستایان و قۆتابیان و خانەوانەوادەى قوتابییە بەرێزەکان ئاهەنگى دەرچوونى (پێنجەمین) خولى دەرچوونى قۆتابیانى قۆناغى پێنجەم بەرێوەچوو بۆ ساڵى خوێندنى 2021-2022 ، سەرەتاى ئاهەنگەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆگیانى …

زیاتر

کردنەوەى خولى بە ئەلیکترۆنى کردنى دام و دەزگاکانى حکومەت (پەیمانگە) و ناوەندەکانى خوێندن

     بەمەبەستى بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى مامۆستایان  پەیمانگەکەمان هەڵسا بەکردنەوەى خولى پەرەپیدان و بە ئەلیکترۆنى کردنى دام و دەزگاکانى حکومەت بەگشتى و  (پەیمانگە) و ناوەندەکانى خوێندن بەتایبەتى  لە رێکەوتى 15-4-2022 لـــــــــــــــــــــەلایەن بەرێز دکتۆر  (ئەرشەد صدیق  ) مامۆستاى زانکۆى پۆلۆتەکنیکى هەولێر هەڵگرى بڕوانامەى (دکتۆرا) لە بوارى ژمێریارى بۆ مامۆستایانى پەیمانگەکەمان بۆ ماوەى …

زیاتر

گەنگەشە کردن و هەڵسەنگاندنی پرۆژەکانی لێکوڵینەوەی زانستی قوتابیانی قۆناغی پێنجەم بەردەوامە

بە ئامادەبوونی لیژنەی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی پرۆژەکان گەنگەشەکردن و هەڵسەنگاندنی ڵێكۆڵينه‌وه‌ى پرۆژه‌ زانستییه‌كان له‌ رێکەوتی 17-4-2022 بۆ قۆناغى پێنجه‌م ساڵى خوێندنى 2021-2022 له‌ په‌يمانگه‌ى (ئاگا) ى ناحكومى بۆ زانسته‌كانى كۆمپيوته‌ر بەردەوامن, و بەناوی دەستەی کارگێری و لیژنەی پرۆژەکان هیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیان دەخوازین.

زیاتر

تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی پرۆژەی لێکوڵینەوەی زانستی قوتابیانی قۆناغی پێنجەم بەرێوەچوو

تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی پرۆژەی لێکوڵینەوەی زانستی قوتابیانی قۆناغی پێنجەم بەرێوەچوو بە ئامادەبوونی لیژنەی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی پرۆژەکان تاوتوێكردن و هەڵسەنگاندنی ڵێكۆڵينه‌وه‌ى پرۆژه‌ زانستییه‌كان له‌ رێکەوتی 13-4-2022 بۆ قۆناغى پێنجه‌م ساڵى خوێندنى 2021-2022 له‌ په‌يمانگه‌ى (ئاگا) ى ناحكومى بۆ زانسته‌كانى كۆمپيوته‌ر بەرێوەچوو و بەناوی دەستەی کارگێری و لیژنەی پرۆژەکان هیوای سەرکەوتن …

زیاتر

گروپی ئاگا بۆ ژینگە پارێز و شاخەوانی بەبۆنەی دامەزراندنی یەکەمین چالاکی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی گرینگی دان بە پاراستنی ژینگە و تەندروستی ئەمرۆ رۆژی ھەینی ١-٤-٢٠٢٢ ئەنجامدانی یەکەمین گەشتی شاخەوانی بۆ چیایی سەفین کەمپی جۆتەدار بەرێوەچوو بریاردا گەشتەکان بەردەوام بن و دەستخۆشی لەگشت بەشداربووان دەکەین و بە هیوای بەردەوامی.

زیاتر

پێشبڕکێ ی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەم و سێیەم بەرێوەچوو

بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیان لە بابەتەکانی خوێندن رۆژی پێنج شەمە رێکەوتی 31-3-2022 پێشبڕکێ ی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەم بەرێوەچوو لە ڕکابەریەکی بەهێزدا ئەنجامەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون : قۆناغی دووەم 20 خاڵ قۆناغی سێیەم 17خاڵ بەناوی دەستەی کارگێری پیرۆزبایی لە قۆناغی دووەم دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان …

زیاتر

یاری کۆتایی خولی تۆپی پێ ی بچووککراوە لە پەیمانگەی (ئاگا) ی ناحكومی بەرێوەچوو

بەمەبەستی بەرەوپیشبردن و گرنگیدان بە پەوەردەی وەرزشی رێکەوتی 31-3-2022 رۆژی پێنج شەمە کاتژمێر 3 ی ئێوارە بە ئامادەبوونی خاوەن پرۆژە و بەرێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیان یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی بچووککراوە بەسەر پەرشتی مامۆستا (هێمن حسێن) مامۆستای پسپۆری وەرزش و کاک (نەریمان محمد) بەرێوەچوو کە لە ئەنجامدا قۆناغی دووەمی …

زیاتر

رۆژی ژینگەی پەروەردە لە پەیمانگەکەمان بەرز ڕاگیرا

بە دروشمی ئامانجمانە پاراستنی ژینگەکەمان ڕێکەوتی 31-3-2022 رۆژی پێنج شەممە بەسەرپەرشتی مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگەکەمان دەوروبەری پەیمانگەو باخچەی پەیمانگەو گۆرەپانی پەیمانگە پاک کرایەوە بەناوی دەستەی کارگێری پەیمانگەکەمان دەستخۆشیان لێ دەکەین و هیوای بەردەوامییان بۆ دەخوازین ، جێگەی ئاماژە پێدانە رۆژی 31-3-2022 تەرخانکراوە بۆ چالاکی پاراستنی ژینگەیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە.

زیاتر