رێکەوتی ١٢-١١-٢٠٢٢ رۆژی شەممە بەئامادەبوونى بەرێزان :
مامۆستا عثمان رشید ابراهیم بەرێوەبەری پەیمانگاکان و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگەکان و مەشقکردن
کاک سەردار ملا غفار بەرپرسى فەرمانگەی کارەبای پیرمام
مامۆستایان و قۆتابیان و خانەوانەوادەى قوتابییە بەرێزەکان ئاهەنگى دەرچوونى (پێنجەمین) خولى دەرچوونى قۆتابیانى قۆناغى پێنجەم بەرێوەچوو بۆ ساڵى خوێندنى 2021-2022 ، سەرەتاى ئاهەنگەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆگیانى پاکى شەهیدان سەروەریان بارزانى نەمر و کاکە ئیدرسى هەمیشە لەیاد دەستیپیکرد ، وپاشان ووتەیەک لەلایەن بەرێز مامۆستا عثمان بەرێوەبەری پەیمانگەکان و یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پێشکەشکرا و تیایدا پیرۆزبایى لە قوتابیانى دەرچوو کرد و رێگەیدا بە دەستپێکردنی مەراسیمی پێنجەمین خولی دەرچوون ، دواتر قوتابیان یەکە بە یەکە بەرێوڕەسمێکى جوان و قەشەنگ هانتە ناو گۆڕەپانى ئاهەنگەکە، دواتر ووتەى بەخێرهاتن و پیرۆزبایى لەلایەن بەرێز مامۆستا ( زیاد محمد) راوێژکارى باڵاى پەیمانگەکەمان پێشکەشکرا , پاشان قوتابیان بەیەکەوە سوێندی یاساییان خوارد، دواتر لە لایەن ئامادەبووان میوانان بروانامە بەخشرا بە قوتابیانی دەرچوو ، لەکۆتاییى ئاهەنگەکە قوتابییەکان بەچەپڵەڕێزان چوونە لاى خانەوادەکانیان و بەشایى و هەڵپەرکێ کۆتاییى بە ئاهەنگەکە هات ، ئیمەش بە ناوى دەستەى کارگێرى پەیمانگەکەمان پیرۆزبایى لە گشت قوتابیان دەکەین و هیواى سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و بەخێرهێنانی زۆر بەرێز مامۆستا عثمان دەکەین و خۆشحاڵ بووین بە ئامادەبوونی لە مەراسیمی ئاهەنگی دەرچوانی قوتابیانی پەیمانگەکەمان.