هەواڵ و چالاکى

ڤیستیڤاڵی ساڵانەی دامەزراوەی (ئاگا)ی پەروەردەیی بەرێوەچوو

رێکەوتی ٢٤-٤-٢٠٢٥ رۆژی پێنج شەممە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و مامۆستایان و قوتابیان و خانەوادەی قوتابیان ڤیستیڤاڵی ساڵانەی دامەزراوەی (ئاگا)ی پەروەردەیی بەرێوەچوو بە بەشداری قوتابیان و مامۆستایانی گشت قۆناغەکان (باخچە -بنەڕەتی- ئامادەیی -پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر ) چالاکییە جۆراوجۆرەکانی فێرکاری و پەروەردەیی کە بە شێوەی ئاکتیڤێتی و کەرەستەی وێنەکێشان و بابەتی زانستی و تەکنەلۆجی و وەرزشی و نمایشی جل و بەرگی نەتەوەیی فۆلکلۆری و مۆسیقا و گۆرانی ووتن و خواردنی کوردەواری چەندین بابەتی تر ئەنجامدران بە شێوەیەکی سەرنج ڕاکێش ئامادەکرابوون،
ئەم ڤیستیڤاڵانە ساڵانە ئاماژەن بە بەردەوامی و چالاکییەکان و پەیوەندی نێوان قوتابیان و مامۆستایان کاراتر دەکەن و داهێنان لە بوارەکانیان دەکەن بەیەکەوە لە بابەتەکانیان و ئەرک و ماندووبوونی قوتابیان و مامۆستایان دیار دەخەن. بەناوی دامەزراوەی (ئاگا)ی پەروەردەیی دەستخۆشی لە گشت و قوتابیان و مامۆستایانی بەشداربوو دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین .

زیاتر بخوێنەوە

یادی (٣٧) ساڵەی ئەنفال بەرز ڕاگیرا لە پەیمانگەکەمان

رێکەوتی ١٤-٤-٢٠٢٥ هاوکات لەگەڵ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم و دوای ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی …