رێکەوتی ١٤-٤-٢٠٢٥ هاوکات لەگەڵ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم و دوای ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ڕێزنواندن و بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی گەلی کوردستان لە پرۆسەی تاوانکاری شاڵاوەکانی ئەنفال ئەنجامبدرێت .
کارگێڕی پەیمانگەکەمان و مامۆستایان و قوتابیان ئەم یادەیان بەرز راگڕات بە دەقیقەیەک وەستان و رێزگرتن لە قوربانیانی ئەنفال و باسکردنی تاوانەکانی ئەنفال کە دژ بەگەلی کورد ئەنجامدراون :
ئەنفال: ئۆپەراسیۆنێکی جینۆسایدی ڕژێمی عێراقی (سەدام حوسێن)ە لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دژی پێکهاتە کوردییەکان ڕێکخرابوو بە بێ جیاوازی .
دیارترینیان پرۆسەی تاوانەکانی ئەنفال ئەمانە بوون :
١-کوشتن و بێسەروشوێنکردنی بەکۆمەڵ:
– زیاتر لە 180 هەزار هاوڵاتی مەدەنی کورد کوژران و زیندەبە چاڵ کران یان بێسەروشوێن” بوون، لەنێویاندا ژن و منداڵ.
لەوانە ئەنفالکردنی بارزانییەکان و گەرمیان .
٢-بەکارهێنانی چەکی کیمیایی:
– ڕژێمی سەددام مادەی کیمیایی وەک گازی (خەردەل و سارین )ی قەدەغەکراوی بەکارهێنا.
– کۆمەڵکوژی هەڵەبجە (١٦ی ئازاری ١٩٨٨) لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا (٥ )هەزار هاوڵاتی مەدەنی کوشت و بووە هێمای ئەنفال.
-کیمیابارانکردنی دەڤەری خۆشناوەتی شێخ وەسان و بالیسان .
٣-کاولکاری گوندەکان و دێهاتەکان :
– چوار هەزار و 500 گوند ڕووخێنران و زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار کورد ئاوارە بوون.
– ژێرخانی گوندەکان و کێڵگە و سەرچاوە ئاوییەکان کرانە ئامانج بۆ دڵنیابوون لە وێرانکاری درێژخایەن.
ئەمانە و چەندین تاوانی تر دژ بە گەلی کورد ئەنجام دران تەنها لەبەر ئەوەی نەتەوەیی کوردبوون هەموو تاوانەکانیش بۆ لەناوبردنی شوناس و کەلتوری کورد بوون .
هەڵمەتی ئەنفال وەک زەبرێکی دیاریکەر لە یادەوەریی بەکۆمەڵی کورددا دەمێنێتەوە.
یادی ئەنفال تیشک دەخاتە سەر خەباتە بەردەوامەکان بۆ دادپەروەری و دانپێدانان و چارەنووسی کورد.















