هەواڵ و چالاکى

خولی پەرەپێدانی مامۆستایان لە پەیمانگەکەمان بەرێوەچوو

لە درێژەی کارو چالاکییەکانی پەیمانگەکەمان رێکەوتی ٩-٣-٢٠٢٥ رۆژی یەکشەممە خولی پەرەپێدانی مامۆستایان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگەکەمان لە ژێر ناونیشانی (Seven habits of highly effective people-حەوت خووی کەسانی زۆر کاریگەر)بەرێوەچوو و پێشکەشکرا لە لایەن بەرێز مامۆستا ( زیاد محمد ) بەرێوەبەری دامەزراوەی (ئاگا)ی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ ، جێگەی ئاماژە پێدانە خولی پەرەپێدانی مامۆستایان (Teacher Development Courses) پرۆگرامێکی پەروەردەیییە کە ئامانجی باشترکردنی توانا و زانیارییەکانی مامۆستایانە لە بوارەکانی وانەوتنەوە، ڕێکخستنی پۆل، بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا، و چەندین ڕەهەندی دیکەی پەیوەندیدار بە کاری وانە ووتنەوە . ئەم خولانە بۆ هاندانی گەشەپێدانی پیشەگەری و پێداگری لەسەر گۆڕانکارییەکانی بواری پەروەردە دیزاین کراوە.
### **ئامانجە سەرەکییەکانی خولی پەرەپێدانی مامۆستایان:**
1. **توانا پەرەپێدان:** باشترکردنی شێوازەکانی وانەوتنەوە و هاوکاریکردنی مامۆستایان بۆ بەکارهێنانی میتۆدە نوێیەکانی فێرکردن.
2. **زانیاری نوێ:** ناسینەوەی تەکنیکەکانی پێداگری لەسەر گۆڕانکارییەکانی پەروەردە و تەکنەلۆژیای نوێ.
3. **ڕاهێنانی تایبەت:** پەرەپێدانی توانا تایبەتەکانی وەک چارەسەری کێشەکانی پۆل، بەڕێوەبردنی کات، و پێناسەکردنی ستراتیجییەکانی هاندانی قوتابیان.
4. **گەشەپێدانی پیشەگەری:** هاندانی مامۆستایان بۆ بەردەوامبوون لە فێربوونی درێژخایەن و بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەگەرییان.
بریارشە خولەکان بەردەوام بن لە رۆژانی داهاتوو.

زیاتر بخوێنەوە

ئاگادارييەک قوتابيانى قۆناغى چواره‌م سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەش

 ئاگادارى قوتابيانى قۆناغى چواره‌م ده‌كه‌ینەوە  كه‌ له‌ رۆژى یەکشەمە رێكه‌وتی   31-8-2025 تاكو چوار شه‌ممه‌ 3-9-2025  سه‌ردانى …