هەواڵ و چالاکى

پەیمانگەکەمان سوپاس و پێزانینی لقی سەفینی یەکێتی قوتابیانی کوردستانی پێبەخشرا

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨-١-٢٠٢٥ لە رێورەسمێکى تایبەتدا بە ئامادەبوونى بەرێز مامۆستا ( رزگار انوەر ) بەرپرسی لقى ٢٤ی سەفین و دەستەى کارگێرانى لق و بەرپرس و ئەندامانى کارگێرى لقى سەفینى یەکێتى قوتابیانى کوردستان و بەڕێوەبەری پەروەردەى شەقڵاوە و بەرێوەبەر و نوێنەرانی کۆلێژ و پەیمانگە حکومى و ناحکومییەکانى سنورى لقی ٢٤ی سەفین، سوپاس و پێزانین بەخشرایە پەیمانگەکەمان پەیمانگەی (ئاگا) ی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر لە پای هاوکارى و پاڵپشتی بەردەوامی پەیمانگەکەمان بۆ یەکێتی قوتابیانی کوردستان .
ئێمەش بەناوی دەستەی کارگێری پەیمانگەکەمان سوپاسی بەرێزیان دەکەین و بەڵێن دەدەین زیاتر هاوکاری و پاڵپشتی قوتابیان بکەین .

زیاتر بخوێنەوە

ئاگادارييەک قوتابيانى قۆناغى چواره‌م سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەش

 ئاگادارى قوتابيانى قۆناغى چواره‌م ده‌كه‌ینەوە  كه‌ له‌ رۆژى یەکشەمە رێكه‌وتی   31-8-2025 تاكو چوار شه‌ممه‌ 3-9-2025  سه‌ردانى …