هەواڵ و چالاکى

کۆبوونەوەی دەستەی مامۆستایان و خولی پەرەپێدانی مامۆستایان لە پەیمانگەکەمان بەرێوەچوو

رێکەوتی ١ ١٠-٢٠٢٤ رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی دەستەی مامۆستایان و خولی پەرەپێدانی مامۆستایان بەرێوەچوو ، لە خولەکەدا سمینارێک لە لایەن بەرێز مامۆستا (زیاد محمد) مامۆستای زانکۆ و بەرێوەبەری دامەزراوەی (ئاگا) ی پەروەردەیی لە ژێر ناو نیشانی (هونەری سەرکردە) پێشکەشکرا ، تیشکی خستە سەر گشت هونەرەکانی مامۆستا وەک سەرکردە، خولەکانی پەرەپێدانی مامۆستایان بۆ بەرزکردنەوەی لێهاتوویی و زانیاری و کاریگەری پەروەردەکاران و کاریگەری لەسەر پڕۆسەی خوێندن هەیە .
داهێنان لە پەرەپێدانی مامۆستایاندا زۆر گرنگە بۆ پەروەردەکردنی سیستەمێکی پەروەردەیی کوالیتی بەرز. فێربوونی بەردەوام یارمەتی پەروەردەکاران دەدات کە پێداویستییە پەرەسەندووەکانی قوتابییەکان دابین بکەن و خۆیان لەگەڵ ئاستەنگە نوێیەکان لە پۆلدا بگونجێنن و بریاریشە خولەکان لە رۆژانی داهاتوو بەردەوامبن و لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و هونەری مامۆستایەتی.

زیاتر بخوێنەوە

ئاگادارييەک قوتابيانى قۆناغى چواره‌م سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەش

 ئاگادارى قوتابيانى قۆناغى چواره‌م ده‌كه‌ینەوە  كه‌ له‌ رۆژى یەکشەمە رێكه‌وتی   31-8-2025 تاكو چوار شه‌ممه‌ 3-9-2025  سه‌ردانى …