هەواڵ و چالاکى

مەراسیمی وێنەگرتن و ئاهەنگی (حەفتەم) ین خولی دەرچوانی قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەکەمان بەرێوەچوو

مەراسیمی وێنەگرتن و ئاهەنگی (حەفتەم) ین خولی دەرچوانی قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەکەمان بەرێوەچوو

ئەمرۆ رێکەوتی ٢٩-٤-٢٠٢٤ رۆژی دووشەممە بە ئامادەبوونی مامۆستا (سیف الدین) مامۆستای زانکۆ و خاوەنی قوتابخانەی (شیاو) ی ناحکومی و میوانان و قوتابیان و خانەوادەی قوتابیان و مامۆستایانی بەرێز مەراسیمی وێنەگرتن و ئاهەنگی (حەفتەم) ین خولی دەرچوانی قوتابیانی قۆناغی پێنجەم بەرێوەچوو ، سەرەتای مەراسیمەکە بەدەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لەیاد دەستیپێکرد ، قوتابیانی دەرچوو یەکە بەیەکە بەسەر فەرشی سور هاتنە ناو گۆڕەپانی ئاهەنگەکە و پاشان بەرێز مامۆستا (زیاد محمد) بەرێوەبەری دامەزراوەی (ئاگا) پەروەردەیی ووتەیەکی پێشکەشکرد و بەخێرهاتنی میوانە بەڕێزەکانی کردو پیرۆزبایی لە قوتابیانی دەرچوو کرد و تیشکی خستە سەر گرنگی بواری بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم و زانستی کۆمپیوتەر، هیوای سەرکەوتنی بۆ گشت قوتابیانی دەرچوو خواست ، هەر لە مەراسیمەکەدا رێزلێنان بەخشرایە ئەو قوتابیانەی هەردەم لە بۆنەو یادەکان یارمەتیدەربووینە بۆ بەرێوەچوونی مەراسیمەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو دواتر ئاهەنگەکە بە شایی و هەڵپەرکێ بەردەوام بوو دواتر سوپاسگوزاری قوتابیان بۆ بەرێوەبەری دامەزراوەی (ئاگا) و مامۆستایان پێشکەشکرا.

ئێمەش بەناوی بەرێوەبەری دامەزراوەی (ئاگا) ی پەروەردەیی و دەستەی کارگێری و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگەکەمان خۆشحاڵین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم قوتابیان دەکەین کە ئەمساڵ لە پەیمانگەکەمان دەرچوون بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ . ماندووبوون و خۆبەخشی و کۆڵنەدانتان سوودی هەبووە و شانازی بە دەستکەوتەکانتانەوە دەکەین.

 

دەرچوون لە پەیمانگە بڕگەیەکی گرنگە لە ژیانتاندا، و سەرەتای لاپەڕەیەکی نوێیە. زانیاری و لێهاتوویی و ئەزموونتان بەدەستهێناوە کە لە هەوڵەکانی داهاتوودا خزمەتێکی باش دەکات لە دەڤەرەکەمان. هیوادارین ئەوەی فێربوونە بەکاری بهێنیت بۆ ئەوەی کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیان و تەکنەلۆژیا ی زانیاری دروست بکەن.

توانای تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانت بەڵگەیە لەسەر هێز و ئیرادەت.

لەگەڵ هەنگاونان بۆ قۆناغی داهاتووی ژیانتان ، هیوای سەرکەوتن بۆ هەوڵەکانی داهاتووتان دەخوازین. هیوادارین بەردەوام بن لە فێربوون و گەشەکردن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرزتر . جارێکی تر پیرۆزبایی ئەم دەرچوونەتان لێدەکەین و جێگای دەست خۆشیە و هەردەم سەرکەوتووبن.

زیاتر بخوێنەوە

رۆژی ژینگەی پەروەردە لە پەیمانگەکەمان بەرز ڕاگیر

رۆژی ژینگەی پەروەردە لە پەیمانگەکەمان بەرز ڕاگی ڕۆژی ژینگەی پەروەردەیی کە لە کەرتی پەروەردەدا بە …