هەواڵ و چالاکى

قوتابیان و مامۆستایانی پەیمانگەکەمان سەردانی( مەزاری نەمران) یان کرد

رێکەوتی ٦-٣-٢٠٢٤ رۆژی چوارشەممە شاندێک کە پێکهاتبوو لە قوتابیان و مامۆستایانی پەیمانگەکەمان سەردانی (مەزاری نەمران) یان کرد لە لایەن (شێخ خەڵات بارزانی نوێنەری جەنابی سەرۆک بارزانی پێشوازیان لێکرا، وێرای نزای خێر بۆ نەمران و خوێندنی سورەتی (فاتیحە) تاجە گوڵینەی دووپاتکردنەوەی رێزو وەفا بۆ رێبازی (بارزانی نەمر) لەسەر گڵکۆی مەزاری نەمران دانا ،دواتر مامۆستا( زیاد محمد) بەرێوەبەری دامەزراوەی (ئاگا) ی پەروەردەیی ووتەیەکی پێشکەشکرد تیایدا بەڵێنی کۆڵنەدان و پاراستنی ڕێبازی پیرۆزی #بارزانی بە شانازییەوە دووپاتکردەوە ، جێگەی ئاماژە پێدانە ساڵانە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە سەردانی مەزاری نەمران دەکەن وەک ئارامگەیەکی بەردەوامی دووپاتکردنەوەو بەرز ڕاگرتنی رێبازی #بارزانی نەمر، دواتر قوتابیان و مامۆستایانی پەیمانگەکەمان گەشتێکیان بەناو سروشتی جوانی دەڤەری بارزان ئەنجامدا. لە کۆتاییدا وەک ئەرکێکی نیشتمانی و ژینگە پارێزی هەڵسان بە پاککردنەوەی ژینگەی دەڤەری بارزان بەمەبەستی پاراستنی ژینگە ی دەڤەری بارزان.

زیاتر بخوێنەوە

مەراسیمی وێنەگرتن و ئاهەنگی (حەفتەم) ین خولی دەرچوانی قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەکەمان بەرێوەچوو

مەراسیمی وێنەگرتن و ئاهەنگی (حەفتەم) ین خولی دەرچوانی قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەکەمان بەرێوەچوو ئەمرۆ رێکەوتی …