هەواڵ و چالاکى

پێشبڕکێیەکی زانستی لەنێوان قوتابیانی پەیمانگەکەمان و پەیمانگەی توانا بەڕێوەچوو

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی پەیمانگەکەمان بەمەبەسستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیان رێکەوتی ٤-٣-٢٠٢٤ رۆژی دووشەممە پێشبڕکێیەکی زانستی لە نێوان قوتابیانی پەیمانگەی توانای نا حکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر و پەیمانگەکەمان بەرێوەچوو، سەرەتای مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لەیاد دەستیپێکرد ، دواتر ووتەی بەخێرهاتن لە لایەن بەرێز مامۆستا (زیاد محمد) بەرێوەبەری دامەزراوەی ئاگای پەروەردەیی پێشکەشکرا ، دواتر پێشبڕکێیەکە دەستی پێکرد و لە ڕکابەریەکی بەهێزدا هەردوو پەیمانگە ئاستیان لەیەک نزیک بوو ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و تیپی مۆسیقای پەیمانگەکەمان پێشبڕکێیەکەی خۆشتر کردبوو لە نێوان پرسیارەکان چەندین گۆرانی هەمەجۆریان پێشکەش کرد، لەکۆتاییدا خەڵات بەسەر قوتابیانی هەردوو تیپ دابەشکرا و رێزو سوپاسی پەیمانگەکەمان پێشکەشکرا بە پەیمانگەی توانا ، هیوای سەرکەوتن بۆ پەیمانگەی میوان دەخوازین و بەخێرهاتنیان دەکەین و هەموومان براوەین، مەبەست لەم پێشبڕکێیە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیانی هەردوو پەیمانگە بوو .

زیاتر بخوێنەوە

مەراسیمی وێنەگرتن و ئاهەنگی (حەفتەم) ین خولی دەرچوانی قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەکەمان بەرێوەچوو

مەراسیمی وێنەگرتن و ئاهەنگی (حەفتەم) ین خولی دەرچوانی قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەکەمان بەرێوەچوو ئەمرۆ رێکەوتی …