هەواڵ و چالاکى

ستافی کارگێری پەیمانگەی (توانا) ی ناحكومی سەردانی پەیمانگەکەمانیان کرد

ڕێکەوتی ٢٨-٢-٢٠٢٤ رۆژی چوارشەممە بەمەبەستی هەماهەنگی و ئەنجامدانی چالاکی هاوبەش ستافی کارگێری پەیمانگەی توانا ی ناحكومی کە پێک هاتبوو لە بەرێزان :
نیگار اسماعیل مصطفی / بەرێوەبەری پەیمانگە
ڕێبوار عبدالمجید عبدالله / سەرۆکی بەشی کۆمپیوتەر
محسین حسین کمال / مامۆستای کۆمپیوتەر
سەردانی پەیمانگەکەمانیان کرد ، لە لایەن بەرێز مامۆستا (زیاد محمد) بەرێوەبەری دامەزراوەی (ئاگا) ی پەروەردەیی و ستافی کارگێری پەیمانگەی( ئاگا) پێشوازیان لێکرا و باڵەخانەی دامەزراوەی ئاگای پەروەردەیی و تاقیگە و گۆرەپان و هۆڵەکانی خوێندنیان بەسەرکردەوە، وەلەمیانەی سەردانەکەیاندا بەهەماهەنگی هەردوو لا بریاردراچالاکییەکی هاوبەش بکرێت کە بریتییە لە پێشبڕکێیەکی زانستی رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٤- ٢-٢٠٢٤ ئەنجام بدرێت لە پەیمانگەکەمان لەلایەن قوتابیانی هەردوو پەیمانگە ، بەناوی دامەزراوەی (ئاگا ) ی پەروەردەیی و ستافی کارگێری و مامۆستایانی پەیمانگەی (ئاگا) ی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر بەخێرهاتنیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

زیاتر بخوێنەوە

ئاگادارييەک قوتابيانى قۆناغى چواره‌م سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەش

 ئاگادارى قوتابيانى قۆناغى چواره‌م ده‌كه‌ینەوە  كه‌ له‌ رۆژى یەکشەمە رێكه‌وتی   31-8-2025 تاكو چوار شه‌ممه‌ 3-9-2025  سه‌ردانى …