هەواڵ و چالاکى

سەردانی بەرێز (هۆشەنگ شێخ محەمەد) نوسەر و شاعیر و ئەندامی ئەکادیمیای کوردی بۆ دامەزراوەی (ئاگا) ی پەروەردەیی

ڕێکەوتی ٢٧-٢-٢٠٢٤ رۆژی سێشەممە ، بەرێز (هۆشەنگ شێخ محەمەد) نووسەر و شاعیر و ئەندامی ئەکادیمیای کوردی سەردانی دامەزراوەی (ئاگا) ی پەروەردەیی کرد و لەلایەن بەرێز مامۆستا (زیاد محمد) بەرێوەبەری دامەزراوەی ئاگای پەروەردەیی و ستافی کارگێری پەیمانگەی (ئاگا) ی ناحكومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر پێشوازی لێکرا ، لە سەردانەکەیدا چەندین تەوەری هونەری و ئەدەبی و رۆشنبیری تاوتوێکران و بریاردرا کۆرێکی شعری و پیشانگایەکی کتێب لە داهاتوودا بۆ بەرێزیان سازبکرێت و هەردوو لا ئامادەیی خۆیان دەڕبڕی بۆ ئەنجامدانی چالاکی هونەری و ئەدەبی هاوبەش، بەناوی دەستەی کارگێری و مامۆستایان و کارمەندانی دامەزراوەی ئاگای پەروەردەیی بەخێرهاتنی بەرێزیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

زیاتر بخوێنەوە

ئاگادارييەک قوتابيانى قۆناغى چواره‌م سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەش

 ئاگادارى قوتابيانى قۆناغى چواره‌م ده‌كه‌ینەوە  كه‌ له‌ رۆژى یەکشەمە رێكه‌وتی   31-8-2025 تاكو چوار شه‌ممه‌ 3-9-2025  سه‌ردانى …