هەواڵ و چالاکى

گەشتی زانستی قوتابیان و مامۆستایانی پەیمانگەکەمان بۆ پەیمانگەی تەکنیکی ڕواندز بەرێوەچوو

بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیان و ئاشنابوونیان بە زانست و تەکنەلۆژیا ، رێکەوتی ١٢-٢-٢٠٢٤ رۆژی دووشەممە ، بەشێک لە قوتابیان و مامۆستایان و کارمەندانی پەیمانگەکەمان سەردانی (پەیمانگەی تەکنیکی رواندز) یان کرد لەلایەن بەرێز (دکتۆر زرار ئەرگوشی) راگری پەیمانگە و دەستەی مامۆستایان پێشوازییان لێکرا و تاقیگەو بەشەکانی پەیمانگەی ناوبراویان بەسەر کردەوە، بەناوی دەستەی کارگێری و مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگەکەمان سوپاسی دەستەی کارگێری و بەتایبەت مامۆستایانی بەشی کۆمپیوتەر دەکەین کە زۆر هاوکاربوون لەگەشتی زانستی پەیمانگەکەمان ، هیوادارین نموونەیان زۆربێت ، لەکۆتاییدا سەردانی هاوینە هەواری (شنگل بانە ) یان کرد بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش بەناو سروشت و بەفر و چیاکانی کوردستان. بەهیوای سوود بینین بۆ گشت قوتابیان.

زیاتر بخوێنەوە

ئاگادارييەک قوتابيانى قۆناغى چواره‌م سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەش

 ئاگادارى قوتابيانى قۆناغى چواره‌م ده‌كه‌ینەوە  كه‌ له‌ رۆژى یەکشەمە رێكه‌وتی   31-8-2025 تاكو چوار شه‌ممه‌ 3-9-2025  سه‌ردانى …