هەواڵ و چالاکى

رۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا لە پەیمانگەی (ئاگا)ی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر

رێکەوتی ١٧-١٢-٢٠٢٣ رۆژی یەکشەممە لە رێوڕەسمێکی خنجیلانەدا ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرزکرایەوە لە گۆرەپانی پەیمانگەکەمان لەگەڵ سرودی ئەی ڕەقیب، دواتر ووتارێک لە لایەن بەرێز مامۆستا (زیاد محمد ) بەرێوەبەری دامەزراوەی (ئاگا) ی پەروەردەیی پێشکەشکرا دەربارەی رۆژی ئاڵاو مێژوو و پێکهاتەکانی ئاڵا، دواتر بە چالاکی جۆراوجۆر و شیعر و گۆرانی و شایی و هەڵپەڕکێ رۆژی ئاڵای کوردستان رازاوەتر کرا .
جێگەی ئاماژە پێدانە ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە 17ی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێکدا مەراسیمی جۆراوجۆر ساز دەکرێت لەلایەن کوردانی جیهانەوە بۆ ڕێزگرتن و یادکردنەوەی ئاڵای کوردستان . ئاڵای کوردستان نوێنەرایەتی شوناسی کولتووری و نەتەوەیی گەلی کورد دەکات، ڕۆژی ئاڵای کوردستان بۆنەیەکە بۆ کورد بۆ دەربڕینی شانازی بە میرات و خواستەکانی بۆ مافەکان و دانپێدانان. لە ڕێگەی چالاکییە جۆراوجۆرەکانی وەک ڕێوڕەسمی بەرزکردنەوەی ئاڵا، بۆنە ڕۆشنبیرییەکان، نمایش، و گردبوونەوە کە کۆمەڵگای کورد کۆدەبێتەوە بۆ ڕێزگرتن لە ئاڵاکەمان و بەرەوپێشبردنی کولتوور و ناسنامەی کورد.

زیاتر بخوێنەوە

ئاگادارييەک قوتابيانى قۆناغى چواره‌م سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەش

 ئاگادارى قوتابيانى قۆناغى چواره‌م ده‌كه‌ینەوە  كه‌ له‌ رۆژى یەکشەمە رێكه‌وتی   31-8-2025 تاكو چوار شه‌ممه‌ 3-9-2025  سه‌ردانى …