هەواڵ و چالاکى

ئاهەنگی یەکترناسینی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی پەیمانگەکەمان بەرێوەچوو

رێکەوتی ١٥-١١-٢٠٢٣ رۆژی چوارشەممە پەیمانگەکەمان هەڵسا بە ئەنجامدانی ئاهەنگی یەکترناسینی قوتابیانی قۆناغی یەکەم و بەخێرهێنانیان, سەرەتای مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لەیاد دەستیپێکرد ، دواتر بەرێز مامۆستا (زیاد محمد) بەرێوەبەری دامەزراوەی( ئاگا) ی پەروەردەیی ووتەیەکی پێشکەشکرد و پیرۆزبایی لەقوتابیانی تازەوەرگیراو کرد و تیشکی خشتەسەر گرنگی رۆڵی پەروەردە و فێرکردن لە پەیمانگەکەمان، دواتر بە بەشداری هونەرمەندی دەنگ خۆش (کارمەند رواندزی) ئاهەنگەکە بەشایی و هەڵپەرکێ ڕازاوەتر بوو ، پاشان لە لایەن قوتابیانی پەیمانگەکەمان چەند گۆرانییەک پێشکەشکرا و بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبوون. جێگەی ئاماژە پێدانە بەرنامانەی گوڵ و دیاریش لە ئاهەنگەکە بەشدرابوو ، بەناوی دەستەی کارگێری و مامۆستایان و کارمەندانی پەیمانگەکەمان بەخێر هاتنی هونەرمەند (کارمەند رواندزی) و ستافی بەرنامەی گوڵ و دیاری لە کەناڵی نیوڵاین دوو دەکەین و پیرۆزباییش لە قوتابیانی قۆناغی یەکەم دەکەین.

زیاتر بخوێنەوە

ئاگادارييەک قوتابيانى قۆناغى چواره‌م سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەش

 ئاگادارى قوتابيانى قۆناغى چواره‌م ده‌كه‌ینەوە  كه‌ له‌ رۆژى یەکشەمە رێكه‌وتی   31-8-2025 تاكو چوار شه‌ممه‌ 3-9-2025  سه‌ردانى …