گەشتی زانستی بۆ زانکۆی سۆران / کۆڵێژی زانستی کۆمپیوتەر
بۆ زیاتر ئاشنابوونی قوتابیان لە وانەکانیان و ئاڵوگۆرکردنی زانیاری دەربارەی بابەتە کۆمپیوتەریەکان و بە پراکتیکردنی وانەکان رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 22-2-2017 پەمانگەکەمان هەڵسا بە ئەنجامدانی گەشتی زانستی بۆ زانکۆی سۆران بەشی زانستی کۆمپیوتەر , کە تیایدا تاقیگەی رۆبۆت و تاقیگەی گشتی کۆلێژەکەیان بەسەرکردەوە لەلایەن مامۆستایان و قوتابیان چەندین پرسی تایبەت بە بابەتەکانی کۆمپیوتەر تاوتوێ و ئاڵوگۆر کران و بووە مایەی سوودمەند بوونی قوتابیان , جێگەی ئاماژە پێدانە زانکۆی سۆران پلەی یەکەمی بەدەسهێناوە لە رێزبەندی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەستخۆشیان لێدەکەین کەزۆر هاوکارمان بوون لە ئەنجامدانی گەشتە زانستییەکە ، وەهەروەها زۆر سوپاسی لیژنەی پەیمانگەی ی.ق.ک دەکەین کە هاوکارمان بوون لەسەر خستنی گەشتە زانستیەکە ، پاشان قوتابیان و مامۆستایان گەشتیکی خۆشیان ئەنجامدا بۆ چیای کۆرەک بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبووان .