هەواڵ و چالاکى

قوتابیان و مامۆستایانی پەیمانگەکەمان سەردانی( مەزاری نەمران) یان کرد

رێکەوتی ١٣-٣-٢٠٢٣ رۆژی دوو شەممە شاندێک کە پێکهاتبوو لە قوتابیان و مامۆستایانی پەیمانگەکەمان سەردانی (مەزاری نەمران) یان کرد وێرای نزای خێر بۆ نەمران و خوێندنی سورەتی (فاتیحە) تاجە گوڵینەی دووپاتکردنەوەی رێزو وەفا بۆ رێبازی (بارزانی نەمر) لەسەر گڵکۆی مەزاری نەمران دانا ،بەڵێنی کۆڵنەدان و پاراستنی ڕێبازی پیرۆزی #بارزانی بە شانازییەوە دووپاتکردەوە ، جێگەی ئاماژە پێدانە ساڵانە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە سەردانی مەزاری نەمران دەکەن وەک ئارامگەیەکی بەردەوامی دووپاتکردنەوەو بەرز ڕاگرتنی رێبازی #بارزانی نەمر، دواتر قوتابیان و مامۆستایانی پەیمانگەکەمان گەشتێکیان بەناو سروشتی جوانی دەڤەری بارزان ئەنجامدا. لە کۆتاییدا وەک ئەرکێکی نیشتمانی و ژینگە پارێزی هەڵسان بە پاککردنەوەی ژینگەی دەڤەری بارزان بەمەبەستی پاراستنی ژینگە ی دەڤەری بارزان.

زیاتر بخوێنەوە

ئاگادارييەک قوتابيانى قۆناغى چواره‌م سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەش

 ئاگادارى قوتابيانى قۆناغى چواره‌م ده‌كه‌ینەوە  كه‌ له‌ رۆژى یەکشەمە رێكه‌وتی   31-8-2025 تاكو چوار شه‌ممه‌ 3-9-2025  سه‌ردانى …