رێکەوتی 6-10-2022 رۆژی پێنج شەممە بە ئامادەبوونی خاوەن پرۆژە و مامۆستایانی پەیمانگەکەمان له بیره‌وه‌ری رۆژی جیهانی مامۆستایان و جه‌ژنی مامۆستایانی كوردستان مەراسیمێکی شایستە بەرێوەچوو هەر بەم بۆنەیەوە
( مامۆستا زیاد محمد) راوێژکاری باڵای پەیمانگەکەمان ووتەیەکی پێشکەشکرد تیایدا تیشکی خستە سەر گرنگی ئەو رۆژە و رۆڵی مامۆستایان و سوپاسی مامۆستایانی کرد و پیرۆز بایی لێکردن ، بەناوی دەستەی کارگێری پەیمانگەکەمان پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایانی کوردستان و مامۆستایانی پەیمانگەکەمان ده‌كه‌ین و هیوای به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ده‌خوازین و هه‌وڵ و ماندوبوونی مامۆستایانی پەیمانگەکەمان بەرز دەنرخێنین ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی دڵسۆزیتانه بۆیه سوپاسی هه‌وڵ و ماندوبونتان ده‌كه‌ین.
به‌پێویستی ده‌زانین له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا دوپاتی بكه‌ینه‌وه كه داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافی سه‌رجه‌م مامۆستایان بین و هه‌وڵ بده‌ین بۆ به دیهاتنی خواست و ئاواتیان.
• 5/10/2022 رۆژی جیهانی مامۆستایان
• 6/10/2022 ڕۆژی مامۆستایانی كوردستان




