رێکەوتی ٢٨-٥-٢٠٢٢ رۆژی شەممە بەئامادەبوونى بەرێزان :
کاک حامد قائیماقامى قەزاى پیرمام
کاک شێرزاد بەرپرسى ناوچەى رێباز
کاک حمدامین میرخان کەسایەتی دیاری پیرمام
مامۆستایان و قۆتابیان و خانەوانەوادەى قوتابییە بەرێزەکان ئاهەنگى دەرچوونى (پێنجەمین) خولى دەرچوونى قۆتابیانى قۆناغى پێنجەم بەرێوەچوو بۆ ساڵى خوێندنى 2021-2022 ، سەرەتاى ئاهەنگەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆگیانى پاکى شەهیدان سەروەریان بارزانى نەمر و کاکە ئیدرسى هەمیشە لەیاد دەستیپیکرد ، دواتر قوتابیان یەکە بە یەکە بەرێوڕەسمێکى جوان و قەشەنگ هانتە ناو گۆڕەپانى ئاهەنگەکە، دواتر ووتەى بەخێرهاتن و پیرۆزبایى لەلایەن بەرێز مامۆستا ( زیاد محمد) راوێژکارى باڵاى پەیمانگەکەمان پێشکەشکرا وپاشان ووتەیەکى بەنرخ لەلایەن کاک( حامد) قائیمقامى قەزاى پیرمام پێشکەشکرا و تیایدا پیرۆزبایى لە قوتابیانى دەرچوو کرد و هواى بەردەوامبوونى لەخوێندن دواى تەواوکردنى پەیمانگە بۆ خواستن و کە بەردەوام بن لە بەدەستهێنانى زانست و تەکنەلۆژیاى سەردەم بەتایبەت لە بوارى کۆمپیوتەر ، لەکۆتاییى ئاهەنگەکە قوتابییەکان بەچەپڵەڕێزان چوونە لاى خانەوادەکانیان و بەشایى و هەڵپەرکێ کۆتاییى بە ئاهەنگەکە هات ، ئیمەش بە ناوى دەستەى کارگێرى پەیمانگەکەمان پیرۆزبایى لە گشت قوتابیان دەکەین و هیواى سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین .
















































































