بەمەبەستى بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى مامۆستایان پەیمانگەکەمان هەڵسا بەکردنەوەى خولى پەرەپیدان و بە ئەلیکترۆنى کردنى دام و دەزگاکانى حکومەت بەگشتى و (پەیمانگە) و ناوەندەکانى خوێندن بەتایبەتى لە رێکەوتى 15-4-2022 لـــــــــــــــــــــەلایەن بەرێز دکتۆر (ئەرشەد صدیق ) مامۆستاى زانکۆى پۆلۆتەکنیکى هەولێر هەڵگرى بڕوانامەى (دکتۆرا) لە بوارى ژمێریارى بۆ مامۆستایانى پەیمانگەکەمان بۆ ماوەى (3) سێ رۆژ لە رێکەوتى -15-16-17/2022 رۆژانە (3)کاتژمێر ئیواران کە لە چەند تەوەرێک پێکهاتبوو لە خوارەوە ئاماژەى پێکراوە :-
1.ئامانج لە بەئەلیکترۆنیکردنى دام و دەزگاکان و هۆکارەکانى .
2.کەمرکردنەوەى رۆتین و کات .
3.قۆناغ و سوودەکانى بە ئەلیکترۆنیکردن .
4.پێداویستیەکانى بە ئەلیکترۆنیکردن .
5.بەئەلیکترۆنیکردنى تاقیکردنەوەکان .
6.جیاوازى پێش بە لیکترۆنیکردن و پاش بەلیکترۆنى کردن .
7-نموونەى چەند دام و دەزگایەک و ناوەندەکانى خوێندن کە بەئەلیکترۆنیکراون.