هەواڵ و چالاکى

پێشبڕکێ ی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەم و سێیەم بەرێوەچوو

بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیان لە بابەتەکانی خوێندن رۆژی پێنج شەمە رێکەوتی 31-3-2022 پێشبڕکێ ی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەم بەرێوەچوو لە ڕکابەریەکی بەهێزدا ئەنجامەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون :
قۆناغی دووەم 20 خاڵ
قۆناغی سێیەم 17خاڵ
بەناوی دەستەی کارگێری پیرۆزبایی لە قۆناغی دووەم دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین, جێگەی ئاماژە پێدانە ئەم پێشبڕکێیانە زیاتر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیانە و لەپاڵ بابەتی زانستی پێشبڕکێیەکە بابەتی هونەری و ئەدەبی و گورانی و مۆسیقای لەخۆ گرتبوو و چێژێکی تایبەتی بەخشیبووە پێشبڕکێ یەکە و بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبوون.
وە هەروەها خەڵات بەسەر ئەو قوتابیانە دابەشکرا کە لە رۆژی جل و بەرگی نەتەوەیی کوردی بەشدارییان لە چالاکییەکان کردبوو.

زیاتر بخوێنەوە

بڕوانامەى بەشداربوون لە خولى پەرەپێدان  بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگەکەمان دابەشکرا

دواى تەواوبوونى خولەکانى پەرەپێدان لە رێکەوتى 24-3-2025 بڕوانامەى بەشداربوون لە خولەکان دابەشکرا بەسەر مامۆستایان و …