بەمەبەستی بەرەوپیشبردن و گرنگیدان بە پەوەردەی وەرزشی رێکەوتی 31-3-2022 رۆژی پێنج شەمە کاتژمێر 3 ی ئێوارە بە ئامادەبوونی خاوەن پرۆژە و بەرێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیان یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی بچووککراوە بەسەر پەرشتی مامۆستا (هێمن حسێن) مامۆستای پسپۆری وەرزش و کاک (نەریمان محمد) بەرێوەچوو کە لە ئەنجامدا قۆناغی دووەمی C و قۆناغی پێنجەمی C گەییشتنە یاری کۆتایی و دوای ململانێیەکی بەهێز قۆناغی پێنجەمی C سەرکەوت بە ئەنجامی 6-4 گۆڵ بەسەر قۆناغی دووەمی C و لە کۆتاییدا خەڵات بەسەر تیپی یەکەم و دووەم دابەشکرا، دواتر خەڵات بەسەر :
محمد سردار ……باشترین یاریزان
دلۆڤان بابکر ……باشترین گۆلپارێز
هەندرێن محتاج…….گۆلکاری خول بە (9) گۆل
بەناوی دەستەی کارگێڕی پیرۆزبایی لە قۆناغی پێنجەمی C دەکەین کە توانییان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن و هیوای سەرکەوتن بۆ تیپە بەشداربووەکان دەخوازین.






























