هەواڵ و چالاکى

ئاهەنگی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ ی کوردی لە کۆمەڵگەی (ئاگا) ی پەروەردەیی و پەیمانگەی (ئاگا) بەرێوەچوو

رێکەوتی 20-3-2022 رۆژی یەکشەممە کاتژمێر 5:30 ی ئێوارە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە خانەوادەی قوتابیان و مامۆستایان و خاوەن پشکەکانی پرۆژەی کۆمەڵگەی (ئاگا) ی پەروەردەیی و پەیمانگەی (ئاگا) بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر و بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ ی كوردییەوە لە ناو گۆڕەپانی کۆمەلگە و پەیمانگەکەمان ئاهەنگێكی ڕازاوە بەرێوەچوو کە پێک هاتبوو لە چەند چالاکییەکی هونەری گۆرانی ووتن و شیعر خوێندنەوە و پەیامی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و کردنەوەی ئاگری نەورۆز و شایی و هەڵپەرکێ.
ئێمەش بە ناوی خاوەن پرۆژە و دەستەی کارگێری و کۆمەڵگە و پەیمانگەی (ئاگا)و بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردییەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و تاراوگە دەکەین، هیوای ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازین.
جەژنی #نەورۆزتان #پیرۆزبێت و هەموو رۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت.

زیاتر بخوێنەوە

ئاگادارييەک قوتابيانى قۆناغى چواره‌م سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەش

 ئاگادارى قوتابيانى قۆناغى چواره‌م ده‌كه‌ینەوە  كه‌ له‌ رۆژى یەکشەمە رێكه‌وتی   31-8-2025 تاكو چوار شه‌ممه‌ 3-9-2025  سه‌ردانى …