ڕێکەوتی 10-3-2022 رۆژی پێنج شەممە رۆژی جلی نەتەوەیی کوردی لە مەراسیمێکی شایستەدا لە پەیمانگەکەمان بەرز ڕاگیرا بە ئامادەبوونی بەرێزان :
-کاک بڵند شێخوەسانی بەرپرسی لقی 16 ی هەولێر و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان
– مامۆستا فاخر خالد بەرێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە
-کاک هێمن بایز گەردی بەرپرسی لیژنەی ناوچەی سەلاحەدین
-کاک شێرزاد ئامێدی بەرپرسی لیژنەی ناوچەی رێباز
-کاک انزار بەرپرسی ئاسایشی سەلاحەدین
-کاک سەفەر و کاک دیلان ئەندامی لیژنەی بەدواداچون و چاودێری
-مقدم شێرازاد و مقدم هونەر بەرپرسانی کارگێری ئاسایشی سەلاحەدین
– کاک رێبین بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پیرمام یەکێتی قوتابیانی کوردستان و هەڤاڵانی
-بەرێوەبەرو خاوەن پرۆژە و دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگەکەمان
بەناوی دەستەی کارگێری پەیمانگەکەمان بەخێرهاتنێکی گەرمی میوانان دەکەین بەخێربێن سەرچاوان ، سەرەتای مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک وەستا بۆ گیانی پاکی شەهیدان و سەروەریان بارزانی نەمر و ئیدریسی هەمیشە لەیاد دەستیپێکرد و دواتر ووتارێک دەربارەی رۆژی جلی نەتەوەیی کوردی پێشکەش کرا لە لایەن بەرێز مامۆستا زیاد ڕاوێژکاری باڵای پەیمانگە کەمان، دواتر لە لایەن گروپی کۆڕاڵی پەیمانگە بە چەند گۆرانییەک و نمایشی گروپی شایی و هەڵپەرکێ و خوێندنەوەی چەند هۆنراوەیەک پێشکەشکران، کەبوونە هۆی خۆشحاڵی ئامادەبوان و زیندووکردنەوەی کەلتوور و زمان و جلی کوردی.
جێگەی ئاماژە پێدانە دیارە هەر میللەتێك خاوەنی كلتورو دابونەریتی خۆیەتی مانەوەی كلتورو جل و بەرگیان دەبێتە رەمزێكی نەتەوەی و سەروەرییە بۆ ئەو میللەتە, میللەتی كوردیش هەر وەك میللەتانی تر خاوەنی كلتورو دابونەریتی خۆیەتی,
بە بۆنەی رۆژی جلی كوردی رۆژی (10) مانگی ئاداری هەموو ساڵێك وەك رۆژێكی نەتەوەی بۆ پۆشینی جلی كوردی دەستنیشان كراوە وهاوڵاتیان بەپۆشینی جلی كوردی یادی ئەم رۆژە بەرز رادەگرن لە گشت دام و دەزگاکان ,
جلی کوردی واژەی ئەم جلوبەرگەیە کە تایبەتە بە نەتەوەی کورد و بەشێکی سەرەکی کلتوری کوردییە. جلی کوردی لە ڕووی شێواز و پۆشینییەوە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تری کوردستان جیاوازە. لە سەرەتای پەیدابوونی کلتوری جل و بەرگی کوردی تا ئێستا دەکرێ گۆڕانکاری بەسەر شێوازەکەیدا ھاتبێ بەڵام مۆرکی نەتەوەیی خۆی پاراستووە و توانیویەتی تا ئەمڕۆ بە زیندوویی بمێنێتەوە لە نێو کوردان.
























