هەواڵ و چالاکى

8 ى مارس رۆژى ئافرەتان بەرز راگیرا لە پەیمانگەکەمان

بە بۆنەی ( ٨مارس ) رۆژی جیهانی ئافرەتان ، بەناوی دەستەی کارگێڕی پەیمانگەکەمان پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ئافرەتانی پەیمانگەمان و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و جیهان بە گشتی دەکەین، مایەی خۆشحاڵییە کە لەم رۆژەدا جەخت لەسەر پشتیوانی و هاوکاری ئافرەتان دەکەینەوە و شایەدی ئەو راستیەین کەخانمانی بەڕێزو کۆڵنەدەری کوردستان رۆڵ و پێگەی دیارو بەهێزیان هەبووە، لە راپەڕاندنی کارو ئەرکەکانیاندا، بەتایبەت لەبواری پەروەردە و فێرکردن نموونەی جوانیان پێشکەشکردووە و خاوەن تواناو بەهرەی بەرزبوون، ئەوەش ئەو راستیەیە کە ئافرەتان هێزی کاریگەرو کارای کۆمەڵگەن.
هەربەم بۆنەیەشەوە یادی 8ی مارس لە مەراسیمێکی خنجیلانەدا کە لە پەیمانگەکەمان بە ئامادەبوونی مامۆستا (زیاد محمد) راوێژکاری باڵای کۆمەڵگەکەمان رێکخراو گۆڵی سۆز و وەفا و روحی هاوکاری و خۆشەویستی و رێزگرتن پێشکەشی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئافرەتانی پەیمانگەکەمان کرا.
دووبارە پیرۆزباییان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

زیاتر بخوێنەوە

ئاگادارييەک قوتابيانى قۆناغى چواره‌م سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەش

 ئاگادارى قوتابيانى قۆناغى چواره‌م ده‌كه‌ینەوە  كه‌ له‌ رۆژى یەکشەمە رێكه‌وتی   31-8-2025 تاكو چوار شه‌ممه‌ 3-9-2025  سه‌ردانى …