هەواڵ و چالاکى

رۆژى ئاڵاى کوردستان و ئاهەنگى پەکتر ناسینى قوتابیانى قۆناغى یەکەم بەرێوەچوو

رێکەوتنى 16-12-2021 رۆژى پێنج شەممە رۆژى ئاڵاى کوردستان و ئاهەنگى یەکتر ناسینى قوتابیانى قۆناغى یەکەم بەرێوەچوو و لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى بەرێوەبەرى پەیمانگە و قوتابیان و مامۆستایان و لیژنەى قوتابیانى پەیمانگەى ئاگاو کارگێرانى لقى دەوروبەرى یەکێتى قوتابیانى کوردستان چەندین چالاکى هونەرى و فۆلکلۆرى کوردى بەرێوەچوون و بووە مایەى خۆشحاڵى ئامادەبوان ، بەناوى دەستەى کارگێرى پەیمانگەکەمان پیرۆزبایی لە قوتابیانى وەرگیراوى قۆناغى یەکەم دەکەین و هیواى سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.هەردەم بەرز و شەکاوەبێت ئاڵاى کوردستان . دەستتخۆشیش لە ستافى لیژنەى یەکێتى قوتابیانى پەیمانگەکەمان دەکەین کە هاوکاربوون بۆ سەرخستنى مەراسیمەکە .

زیاتر بخوێنەوە

ئاگادارييەک قوتابيانى قۆناغى چواره‌م سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەش

 ئاگادارى قوتابيانى قۆناغى چواره‌م ده‌كه‌ینەوە  كه‌ له‌ رۆژى یەکشەمە رێكه‌وتی   31-8-2025 تاكو چوار شه‌ممه‌ 3-9-2025  سه‌ردانى …