هەواڵ و چالاکى

خولەکێک وەستان و ریزگرتن بۆ گیانی پاکی ئەو پێشمەرگە و هاوڵاتییانەی کە شەهید بوون لە سنووری گەرمیان و قەرەچوغ و شەهیدی قوتابی (بـارزان) بەرێوەچوو.

یەکشەممە رێکەوتی ٥ی١٢ی ٢٠٢١، پێش وانەی یەکەم سەرجەم قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگەکەمان خولەکێک وەستان بۆ رێزگرتن لە رۆحی ئەو پێشمەرگە و هاوڵاتییانەی کە شەهید بوون لە سنووری گەرمیان و قەرەچوغ و شەهیدی قوتابی (بـارزان) بەرێوەچوو.
لە نێو شەهیدانی ئەمجارەی پەلاماری تیرۆریستان، قوتابییەک بەناوی (بـارزان ئیسماعیل) کە تەمەنی (دە) ساڵ بوو لە پۆلی چوارەمی بنەڕەتی.
، رۆحی شەهیدانمان ئاسوودە بێت، ئێمە وەک سەرجەم قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگەکەمان پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین.
رۆحی شەهیدان شاد بێت و کوردستان پارێزراوبێت.

زیاتر بخوێنەوە

ئاگادارييەک قوتابيانى قۆناغى چواره‌م سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەش

 ئاگادارى قوتابيانى قۆناغى چواره‌م ده‌كه‌ینەوە  كه‌ له‌ رۆژى یەکشەمە رێكه‌وتی   31-8-2025 تاكو چوار شه‌ممه‌ 3-9-2025  سه‌ردانى …