هەواڵ و چالاکى

بەکارھێنەرانی فەیسبوک چیتر ناتوانن بەبێ رەزامەندی خاوەنەکەی گرتەی ڤیدیۆیی بەکار بهێنن

facebook

کۆمپانیای فەیسبوک بەکارھێنانی تەکنیکێکی نوێی ئاشکراکردوە بۆ رێگری لەبڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییە دزراوەکان لەسەر وێب سایتەکەی. تەکنیکە نوێیەکە بەجۆرێکە کاتێ گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاودەکەیتەوە کەھی کەسێکی ترە و مافی خاوەندارێتی ئەوی ھەیە، تەکنیکەکە نامەیەک دەنێرێت بۆ خاوەنەکەی بۆ وەرگرتنی رەزامەندی ئەگەر نەبو ئەوا ناھێڵێ ئەو ڤیدیۆیە دابەزێنیت. بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئۆگلفی لەمانگی حوزەیراندا ٧٣%ی گرتە ڤیدیۆییەکانی سەر فەیسبوک لەوێب سایتەکانی ترەوە ھێنراوە.

 

ئەم تەکنیکە دەبێتە ھۆی شیکاری چەندین ملیۆن گرتەی ڤیدیۆیی و بەخێراترین شێوە دەبێت، ئەمەش ھەواڵێکی ناخۆشە بۆ زۆربەی بەکارھێنەران و خاوەنی پەیجەکانی فەیسبوک کەچیتر ناتوانن بەبێ رەزامەندی خاوەنەکەی گرتەی ڤیدیۆیی وەربگرن و لای خۆیان دایبەزێنن.

 

س: CNN

 

 

زیاتر بخوێنەوە

کۆتا رۆژی تاقیکردنەوەکانی(تیۆری) کۆتایی ساڵ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ خولی یەکەم

کۆتا رۆژی تاقیکردنەوەکانی(تیۆری) کۆتایی ساڵ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ خولی یەکەم / هیوای سەرکەوتن بۆ …

وەڵامێک بنووسە