سیستەمى ئەلیکترۆنى پەیمانگە (ئاگا)ى ناحکومى بۆ زانستەکانى کۆمپیوتەر چۆنییەتى بەکار هێنانى سیستەمى ئەلیکترۆنى پەیمانگە بۆ خوێندنى ئۆنلاین
ئاگادارى بۆ قوتابیانى خۆشەویستى پەیمانگەکەمان
1-ئاگادارى قوتابیان دەکەینەوە کە رۆژانە دەتوانن سەردانى بەشى ژمێریارى بکەن لە کاتژمێر 3 ى دوانیوەرۆ تاکو 6 ى ئێوارە بۆ وەرگرتنى کۆد بۆ خوێندنى ئۆنلاین بۆ سیستەمى ئەلیکترۆنى پۆرتاڵى پەیمانگە.
2–بە پێ ى بریارى وەزارەتى پەروەردە لە بەروارى 1-6-2020 ئەزموونەکانى کۆتایى ساڵ ئەنجام دەدرێت .
2-ئەو بابەتانەى کەلە پەیمانگە خوێندراون لە سەرەتاى ساڵ تاکو بەروارى 25-2-2020 لەناو پەیمانگە خوێندراون ئەزموونیان تێدا ئەنجام دەدرێت .
3-بەکارهێنانى پۆرتاڵى پەیمانگە (سیستەمى ئەلیکترۆنى پەیمانگە) بۆ خوێندنى ئەلیکترۆنى پاڵپشت نا ئیلزامى و دیاریکردنى وانەکان و ئاگادارییەکان و رێنماییەکانى ئەزموونەکان بەهۆى نەبوونى پەیمانگە و رێکارەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا و دووبارەکردنەوەى هەندێک وانە بۆ ئەوەى لە خوێندن دانەبڕێن (واتە ئەو وانانەى کە لە پەیمانگە خوێندراون ) لە سیستەمى ئەلیکترۆنى دووبارە دەکرێنەوە رۆژانە .
4-قوتابیان دەبێت رۆژانە سەردانی سیستەمی ئەلیکترۆنی پەیمانگە بکەن بۆ ئاگاداربوون لە رێنماییەکانی ئەزموونەکان و وانەکان و ئاگادارییەکان.
5-بۆ بەکارهێنانى سیستەمى ئەلیکترۆنى پەیمانگە (خوێندنى ئەلیکترۆنى) سەیرى ئەم ڤیدیۆیەى خوارەوە بکەن بە هیواى سەرکەوتن و تەندروستییەکی باش بۆ گشت لایەک.