هەواڵ و چالاکى

رۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا لە پەیمانگەی (ئاگا)ی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر

رۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا لە پەیمانگەی (ئاگا)ی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر

رێکەوتی ١٧-١٢-٢٠١٩ سێشەممە لە رێوڕەسمێکی خنجیلانەدا ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرزکرایەوە لە گۆرەپانی پەیمانگەکەمان و بە خوێندنەوەی ووتار دەربارەی مێژوو و پێکهاتەکانی ئاڵا و دابەشکردنی شیرینی و شایی و هەڵپەڕکێ رۆژی ئاڵای کوردستان بەرزراگیرا.
جێگەی ئاماژە پێدانە مەراسیمەکە بەهەماهەنگی کارگێری پەیمانگە و لیژنەی( ی.ق.ک ) رێکخرابوو و بە بەشداری (محمد شێروانی ) بەرپرسی لقی دەوروبەری (ی.ق.ک) و هەڤاڵەکانی ، ئێمەش بەناوی کارگێری پەیمانگە و لیژنەی قوتابیانی پەیمانگە بەخێر هاتنیان دەکەین و دەستخۆشیش لە لیژنەی پەیمانگەی (ی.ق.ک) دەکەین کە هاوکاربوون لە رێوڕەسمەکەدا .

زیاتر بخوێنەوە

ئاگادارييەک قوتابيانى قۆناغى چواره‌م سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەش

 ئاگادارى قوتابيانى قۆناغى چواره‌م ده‌كه‌ینەوە  كه‌ له‌ رۆژى یەکشەمە رێكه‌وتی   31-8-2025 تاكو چوار شه‌ممه‌ 3-9-2025  سه‌ردانى …