هەواڵ و چالاکى

قوتابیانى پەیمانگەکەمان گەشتێکى زانستییان بۆ زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامدا.

قوتابیانى پەیمانگەکەمان گەشتێکى زانستییان بۆ زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامدا.

رێکەوتى 12-11-2019 رۆژى سێشەممە کاتژمێر 11ى پێش نیوەرۆ گروپێک لە مامۆستایان و قوتابیانى پەیمانگەکەمان گەشتێکى زانستییان ئەنجامدا بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەشداربوون لە سمینارێک لەژێر ناونیشانى (حکومەتی ئەلیکترۆنی) لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەلایەن هەریەک لە ئەرشەد صدیق عبدوڵا مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی سۆران، کمال محمد عبداللە بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و هەردى محمد حسێن بەپرسی سەرچاوە مرۆییەکان سیمینارێکی هاوبەشیان سەبارەت بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامدا.
سەرەتا دکتۆر ئەرشەد سیمینارێکی تایبەت بە حکومەتی ئەلیکتڕۆنی و کاریگەری لەسەر زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجی پێشکەشکرد ،دواتر مامۆستا کەمال محەمەد عبداللە، باسی لەوەکرد، گۆڕانکاری کردن لە سیستەمی کاغەز بۆ سیستەمی ئەلیکتڕۆنی دەیان سودی بۆ فەرمانبەران و هاوکات مامۆستایان وتەنانەت ئەوانەش هەیە کە سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیک دەکەن بۆ رایکردنی کارەکانیان. دواتر هەردى محمد رێنمایی قوتابیانی پەیمانگای ئاگای نا حکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر و بەشی تەکنۆلۆژیایی زانیاری کرد بۆ سەردانیکردنی بەشەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەبارەی چۆنیەتی رایکردنی کارەکانی رۆژانەی زانکۆ لەلایەن فەرمانبەرانەوە , جێگەى ئاماژە پێدانە لە سیمینارەکەدا مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەشی تەکنۆلۆژیایی زانیاریش ئامادەیی سیمینارەکە بوون و بووە مایەى سوود وەرگرتن بۆ گشت قوتابیان.

 

 

 

زیاتر بخوێنەوە

بڕوانامەى بەشداربوون لە خولى پەرەپێدان  بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگەکەمان دابەشکرا

دواى تەواوبوونى خولەکانى پەرەپێدان لە رێکەوتى 24-3-2025 بڕوانامەى بەشداربوون لە خولەکان دابەشکرا بەسەر مامۆستایان و …