لیژنەى سەرپەرشتیارى پەیمانگە ناحکومییەکان سەردانى پەیمانگەکەمانى کرد
بەمەبەستى پێدانى رێنماییەکان و بەسەرکردنەوەى پەیمانگەکەمان رێکەوتى 11/11/2019 لیژنەى سەرپەرشتیارى پەیمانگە ناحکومییەکان کە پێک هاتبوو لە بەرێزان :
1-صلاح رشید نوح سەرپەرشتیارى پسپۆرى زمانى کوردى سەرۆکى لیژنەى پەیمانگە ناحومییەکان
2-بەرخوان عثمان أمین سەپەرشتیارى پسپۆرى کۆمپیوتەر ئەندامى لیژنەى پەیمانگە ناحومییەکان
سەردانى پەیمانگەکەمانى کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئیش و کارەکانى پەیمانگە و پێدانى رێنماییەکانى تایبەت بە وەزارەتى پەروەردە بۆ جێبەجێکردن و تەواوى تۆمار و باڵەخانەو تاقیگەکانى پەیمانگەکەمانى بەسەرکردەوە و دەستخۆشى لە ستافى بەرێوەبەرایەتى و مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەیمانگەکەمان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستین ، ئیمەش بەناوى ستافى کارگێرى پەیمانگە زۆر سوپاسى لیژنەى ناحکومییەکان دەکەین و رێنماییەکانى بەرێزیان بەرز دەنرخێنین.
جێگەى ئاماژە پێدانە لیژنەى سەرپەرشتیارى پەیمانگەکان ساڵانە چەند جارێک سەردانى پەیمانگە دەکات بۆ پێدانى ڕێنماییەکان و هەڵسەنگاندنى پەیمانگە لەگشت بوارەکان .