گەشتی زانستی قوتابیانی پەمانگەکەمان بۆ زانکۆی سۆران بەشی کۆمپیوتەر
رێکەوتی ١٣-٢-٢.١٩ رۆژی چوارشەممە بەئامادەبوونی بەرێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگەکەمان گەشتێکی زانستی بۆ زانکۆی سۆران بەشی کۆمپیوتەر ئەنجامدرا بۆ زیاتر ئاشنابوونی قوتابیان بەوانەکانیان لەرووی تیۆری و کرداری و بەسەر کردنەوەی تاقیگەکان و دروستکردنی پەیوەندی و هەما هەنگی لە نێوان زانکۆکان و پەیمانگەکان ، جێگەی ئاماژە پێدانە زانکۆی سۆران یەکێکە لە زانکۆ باش و بەتواناکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و لەرێزبەندی لە پلەکانی پێشەوەیە و گەشتەکەمان بووە مایەی سوود وەرگرتن بۆ گشت قوتابیان .دواتر ئێوارهى ههمان رۆژ سهردانى چياى كۆرهكيان كرد كاتێكى خۆشيان بهسهربرد.