وه‌ك برياره ساڵانه له رێكه‌وتى 17ى كانوونى يه‌كه‌م له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن و دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم يادى ئاڵاى پيرۆزى كوردستان بكرێته‌وه و به‌رز رابگيرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌رێكه‌وتى 17-12-2018 رۆژى دوو شه‌ممه په‌يمانگه‌ى (ئاگا) ى ناحكومى بۆ زانسته‌كانى كۆمپيوته‌ر به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ليژنه‌ى په‌يمانگه‌ى (ئاگا)ى يه‌كێتى قوتابيانى كوردستان به ئاماده‌بوونى به‌رێوه‌به‌رى په‌يمانگه‌ى (ئاگا) و به‌رێزان كاك (محمد شێروانى ) به‌رپرسى لقى ده‌وروبه‌رى يه‌كێتى قوتابيانى كوردستان و هه‌ڤاڵانى و كاك ( بارز ) به‌رپرسى ليژنه‌ى ناوچه‌ى پيرمامى يه‌كێتى قوتابيانى كوردستان و مامۆستايان و قوتابيانى په‌يمانگه‌كه‌مان مه‌راسيمێكى تايبه‌ت به رۆژى ئاڵاى كوردستان ئه‌نجامداو سه‌ره‌تاى مه‌راسيمه‌كه به سرودى نيشتيمانى ئه‌ى ره‌قيب ده‌ستيپيكرد و پاشان ووته‌ى به‌خێرهاتن و پيرۆزبايى رۆژى ئاڵا له‌لايه‌ن به‌رێوه‌به‌رى په‌يمانگه پێشكه‌شكرا دواتر ووته‌ى يه‌كێتى قوتابيانى كوردستان له‌لايه‌ن كاك (محمد شێروانى )ده‌رباره‌ى ئاڵاى كوردستان پێشكه‌شكرا و مێژوى ئاڵاى كوردستان و ڕه‌نگه‌كانى ئاڵا له‌لايه‌ن قوتابى ( په‌يوه‌ند فريد ) به‌رپرسى ليژنه‌ى يه‌كێتى قوتابيانى كوردستان شيكرايه‌وه دواتر شيرينى به‌سه‌ر قوتابيان دابه‌شكراو كه‌له لايه‌ن قوتابيان ئاماده‌كرابوون و له كۆتاييدا به‌شايى و هه‌ڵپه‌ركرێ يادى پيرۆزى (ئاڵا) كوردستان كرايه‌وه و بووه مايه‌ى خۆشحاڵى هه‌موولايه‌ك .
به‌رز و پيرۆز و شه‌كاوه بێت ئاڵاى كوردستان .